Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بێگەرد تاڵەبانی: تایبەتمەندى هەڵەبجە لەبەرچاو دەگرین

کوردستان

بینراو 98

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا دەربارەی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هەم وەک ناوچەیەکى هەرە کارەساتبار و قوربانیدەرى کوردستان و هەمیش وەک پارێزگایەکى نوێ لە هەرێمى کوردستان لەبەر چاو دەگرین.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کوشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند،" بە دڵنیاییەوە تایبەتمەندى پارێزگاى هەڵەبجە هەم وەک ناوچەیەکى هەرە کارەساتبار و قوربانیدەرى کوردستان و هەمیش وەک پارێزگایەکى نوێ لە هەرێمى کوردستان لەبەر چاو دەگرین".

وەزیری کشتوکاڵ ئەوەشی خستەڕوو،" لە مەسەلەى گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ و وەبەرهێنان بەگشتى و وەبەرهێنان لە کەرتى کشتوکاڵ بە تایبەتى، تایبەتمەندییەکەى رەچاو دەکەین، ئەوپەڕی ئاسانکاریی و هاوکاری دەکەین لە وەڵامدانەوە و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى ئیدارەى پارێزگاکە".

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد،" ئەمرۆ پێشوازیم کرد لە وەفدێکى پارێزگاى هەڵەبجە، بەسەرۆکایەتى ئازاد تۆفیق، پارێزگارى شارەکە، لەمیانى دیدارێکدا وەفدى پارێزگاکە، ژمارەیەک پێویستی سنوورى هەڵەبجەیان خستەڕوو، کە پەیوەندییان بە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە هەیە، لەوانە تەرخان کردنى زەوى بۆ ژمارەیەک پڕۆژەى وەبەرهێنان، هەروها دابینکردنی دەرمان و مەوادى پێویست و ئۆتۆمبیل بۆ ڤێتەرنەرى پارێزگاکە، لەگەڵ گۆڕینى هۆبەى ئاودێرى بۆ فەرمانگەو بەستنەوەى بە کشتوکاڵى هەڵەبجەوە کە تاکو ئێستا سەر بە کشتوکاڵى سلێمانیە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP