Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 171

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەینراوێکدا روونکردنەوە لەسەر گەڕاندنەوەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان بۆ پەرلەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە بووە 

لەراگەینراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،"روونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ سەبارەت بە یاساى ژمارە سێى ساڵى ٢٠١٩ى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە چوارى ساڵى ٢٠١٩، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە سێى ساڵى ٢٠١٩ى رەتکردەوە".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو،" گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران و پێشنیارى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بوو، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە".

لەکۆتایی راگەیەنراوەکەدا جەختیان لەوەکردووەتەوە،" بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان رۆژى ٢١/١١/٢٠١٩ بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP