Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاندەکەی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق لەکۆبوونەوەدان

عێراق

بینراو 172

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆبوونەوەکەی سەرۆککۆمار و شاندەکەی هەرێم بەکۆتا هات و دوای کۆبوونەوکە بەرهەم سالح رایگەیاند، پەلە بکەن لە گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت.

 

دوای ئەوەی کەمێک پێش ئێستا شاندێکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکۆماری عێراق کۆبوویەوە،کۆبوونەوەکە بەکۆتاهات سەرۆککۆمار داوای لە شاندەکەی حکومەتی هەرێم کردووە پەلە بکەن لە گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی، بۆ ئەوەی لە بارودۆخی نالەباری عێراقدا بەڵگەیەک بێت بەدەست هەرێمەوە.

 

سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە شاندەکەی هەرێم کردووە، پەلە بکەن لە گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت، چونکە دۆخی عێراق سەقامگیر نییە، بۆیە لەکاتی واژووکردنی رێککەوتندا، بەڵگە و سەنەدێک دەبێت بەدەست هەرێمەوە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP