Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتی: بەهۆی بەهێزی جەماوەری ئەم کەسەوە هەوڵ دەدرێت کۆنگرە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت

کوردستان

بینراو 5766

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی زانیارییەکان سەرچاوەیەکی بەرپرس لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند کە ،بەهۆی بەهێزی جەماوەری تاڵەبانی کوڕەوە هەنگاو دەنرێت بۆ دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە وێستگەنیوزی راگەیاند،" سەرجەم ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بەرەو تەوافق دەڕۆشتن شکستیان هێناوە و بەهۆی بەهێزی پێگەی تاڵەبانی کوڕەوە هەوڵ ئەدرێت کۆنگرە دوابخرێت".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە،" ترس لەهێزی جەماوەری بافڵ تاڵەبانی لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەیە، لەبەر ئەوە هەوڵئەدرێت کۆنگرە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە،" لەئێستادا پێگەی بافڵ تاڵەبانی بەهێزبووەو ترس لەبەستنی کۆنگرە هەیە، هەربۆیە هەوڵ ئەدرێت دوابخرێت و تاوەکو کۆنگرە لەبەرژەوەندی ئەو کۆتایی نەیەت، سەرجەم هەنگاوەکانی تەوافق شکستیان هێناوە".

 لەکاتێکدایە وابڕیارە حەوتی کانوونی یەکەم کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی ئەنجامبدەرێ کە نزیکی ١٠ ساڵە گۆنگرەی ئەو حزبە ئەنجامنەدراوە، هاوكات دوێنێش مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند كە بەشێك لە مەكتەبی سیاسی لە دوا كۆبوونەوەیدا پێشنیازی ئەوەیان كردووە كۆنگرە دوا بخرێت بەهۆی دۆخی ئێستای عیراق و هەرێم و لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكانی یەكێتی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP