Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمڕۆ نەوت لەم شوێنە دابەشدەکرێت

کوردستان

بینراو 2139

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -



قائیمقامییەتی قەزای دوکان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ نەوتی ماڵان لە قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت، بەسەر هاوڵاتیانی ئەو شارۆچکەیەدا.


لە راگەیەندراوەکەی قەزای دووکاندا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢١٠٩، لەپارێزگای سلێمانی لەناوەندی قەزای دوکان نەوت دابەشدەکرێت، کە ئەمەش لە درێژی بەرنامەی دابەشکردنی نەوتە لە پارێزگای سلێمانی.

هەروەها بەشە نەوتی ماڵان هەر ئەمڕۆ لە ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەورووبەری داباشدەکرێت، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوەکەی قایمقامیەتی دووکان.

بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی و بێبەشنەبوونی هەر خێزانێک لە بەشە نەوتەکەی ، پێویستە پسوڵەی وەرگرتنی نەوت و کۆپی کۆبوونی خۆراک یان کاری نیشتیمانی پێبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP