Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەزڵوم کۆبانی: لەگەڵ روسیادا بۆ جێگیرکردنی هێزەکانیان لە سێ ناوچەی رۆژئاوا رێککەوتین

کوردستان

بینراو 59

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەزڵوم کۆبانێ لە تویتێکدا رایگەیاند، لەگەڵ روسیادا بۆ جێگیرکردنی هێزەکانییان لە عامودا و گرێ سپی و تل تەمەر رێککەوتوون.

شه‌وی  یەکشەممە، لە تویتێکدا مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ روسیادا گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەریەک لە عامودا و گرێ سپی و تل تەمەردا، لە پێناو بەرقەرارکردنی ئارامی لە ناوچەکەدا.    

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێشوازی لە ئەلێکساندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا کردووە و کۆبوونەوەکەشیان "پڕ بەرهەم" بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، "گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە هەریەک لە عامودا و گرێ سپی و تل تەمەر، لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدا، بە ئاڕاستەی ئەوە دەڕوانین ڕێککەوتنی زیاترمان هەبێت بە پێی توانا و ئامادەیی هاوبەش، لە پێناو بەرژەوەندی ناوچەکەماندا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP