Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مالیکی و عەبادی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بوونیان بە سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکەن

عێراق

بینراو 435

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

حەیدەر عەبادی رەتیدەکاتەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندیدبکاتەوە، یان لە دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە بەشداربێت.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەستپێكردنی هەوڵەكان بۆ دیاری كردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، رەتیکردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدبکاتەوە، یان لە دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە بەشداربێت.

 

دوێنێش نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، بەنیاز نیە خۆی بۆ سەرۆكایەتی حكوومەت كاندید بكاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەند کرد و حکوومەتی عێراقیش بووەتە حکوومەتێکی کاربەڕێکەر تا ئەو کاتەی کەسێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رادەسپێردرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP