Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەتیف شێخ مستەفا: پەرلەمانی عێراق کەوتە ھەڵەیەکی دەستوری ترەوە

کوردستان

بینراو 210

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


لەتیف شێخ مستەفا رایدەگەیەنێت، وەك چۆن پەرلەمان بۆ رازیكردنی خۆپیشاندەران كۆمەڵێك بڕیاری خێراو سەرپێی دەركرد، ئێمە ھەمان رۆژ وتمان پێچەوانەی دەستورن و دەبێ بە یاسا ئەنجام بدرێن نەك بە بڕیار، دواتر پەرلەمانیش ھاتە سەر ھەمان ئەو رایەی ئێمە.

لەتیف شێخ مستەفا دادوەرو شارەزا لەبواری دەستوردا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی ئاماژەی بەوەدەکات، لە بابەتی دەستلەكار كێشانەوەی سەرۆكی وەزیران ئەنجومەنی نوینەران كۆمەلێك ھەڵەی كرد.

یەکەم- ئیستیقالەی سەرۆك وەزیران دەبێ پێشكەش بە سەرۆكی كۆمار بكرێ نەك پەرلەمان ،دەبوایە پەرلەمان بیگێڕێتەوە بۆ سەرۆكی كۆمار ،كەچی پەرلەمان بەگوێرەی مادەی ٧٥ ڕەزامەندی لەسەردا كە ئەو مادەیە تایبەتە بە ئیستیقالەكردنی سەرۆك كۆمار نەك سەرۆك وەزیران

دووەم- دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆكوەزیران بەگوێرەی مادەی ٨١ لەدەستور مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ نەك مادەی ٧٥، ماددەی ٨١ لە دەستور دەڵێت ئەگەر پۆستی سەرۆكوەزیران چۆڵ بوو، چۆڵ بوونیش چوار حاڵەت دەگرێتەوە ئەوانیش «دەستلەكاركێشانەوە «استقالە» دەستپێلەكاركێشانەوە «اقالە»مردن «وفاە» وە پەككەوتەیی ھەمیشەیی و نەخۆشی قورس كە ببێتە ھۆی ئەوەی نەتوانێ كارەكەی بكات «الاصابە بعجز دا‌وم ومرچ عچال یمنعه من ادا‌و عمله» دەگرێتەوە.

بۆیەلەم حاڵەتەی دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران ئیستیقالەیە واتە چۆڵ بوونی پۆستە نەك لێسەندنەوەی متمانە ، پێویستە بەگوێرەی مادەی ٨١مامەڵەی لەگەڵ بكرێ ،لەم حاڵەتەش سەرۆك كۆمار جێگای دەگرێتەوە بەمەرجێ لەماوەی ١٥ ڕۆژدا كەسێكی تر بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیران بەگوێرەی مادەی ٧٦ رابسپێرێت،واتە كاندیدی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رابسپێرێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP