Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە وێنە... کچێکی تەمەن٢١ ساڵ تەواوی جیهان گەڕاوە

هەمەرەنگ

بینراو 1201

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

 
کچێکی ئەمەریکی، کە تەمەنی تەنیا ٢١ ساڵە، توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت لە گەڕان بە جیهاندا و توانی (١٩٦) وڵاتی بگەڕێت.

لیکسی ئالفۆردی تەمەنی تەنیا (٢١) ساڵە، تونیویەتی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان بگەڕێت، داواشی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان کرد ناوی تۆمار بکەن بەوەی توانیویەتی ژمارەی پێوانەیی پێشوتر بشکێنێت، کە پێشتر بە ناوی جەیمس ئاسکویتی تەمەن (٢٤) ساڵی بەریتانییەوە و کە لە ساڵی (٢٠١٣) تۆمار کراوە و توانیویەتی زۆرینەی وڵاتانی جیهان بگەڕێت.

تائێستا (٢٠٦) وڵاتی خاوەن سەروەری تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش (١٩٣) وڵاتیان لە چوارچێوەی، نەتەوەیەکگرتووەکاندان، لەبەرامبەردا ئەمەریکا دانی ناوە بە (١٩٥) وڵاتدا.

ئەو کچە گەنجە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ تۆمارکردنی ئەو ژمارە پێوانەییە روبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە وەرگرتنی ڤیزا و چوونە ژورەوە قورس و ئەستەمە. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP