Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مڕۆ بەغداو هەرێم رێککەوتنی نێوانیان واژوو دەکەن

کوردستان

بینراو 92

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، دوێنێ هەرێم و بەغدا لەسەر هەموو پرسەكان رێككەوتوون و ئەمڕۆش رێككەوتنەكە واژۆ دەكەن.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: "دوێنێ چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوو شاندی حكومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە ئەنجام دران و دواجار توانرا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".

عیسا وتیشی، "بڕیارە هەرێمی كوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دابین بكەن".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و ئەو رێككەوتنەی ئەنجام دراوە، واژۆ دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP