Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عوسمان بانیمارانی: دواخستنی کۆنگرە کارێکی ئاسان نییە

کوردستان

بینراو 90

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

تەنها پێنج رۆژ ماوە بۆ ئەو وادەیەی دیاریکرابوو بۆ بەستنی کۆنگەری یەکێتی، لە ئێستا کادران و لایەنگرانی ئەو حزبە دڵنیانین لە ئەنجامدانی کۆنگرە لە کاتی خۆیدا، ئەندامیکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، حەماسییەتێکی زۆر هەیە بۆ بەستنی کۆنگرە دواخستنی کارێکی ئاسان نییە.
عوسمان بانیمارانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەی ئەگەری دواخستنی کۆنگرە و ئەنجام نەدانی لە کەتی خۆیدا بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "ئەگەر ئامادکارییەکان لە کاتی خۆیدا تەواو ببن کۆنگرە لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، چونکە حەماسییەتێکی زۆر هەیە بۆ بەستنی کۆنگرە، دواخستنی کارێکی ئاسان نییە".

بانیمارانی لە بارەی تەواو نەبوونی ئامادەکارییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەگەر ئامادەکارییەکان تەواو ببن لە کاتی خۆیدا کۆنگرە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەگەر کات بەشی ئامادەکارییەکان نەکات ئەوا کاتی بەستنی کۆنگرە درێژ دەکرێتەوە.

بە پێی هەواڵێکی وێستگە نیوز کە سەرچاوەیەک پێی راگەیاندوون، "ترس لەهێزی جەماوەری بافڵ تاڵەبانی لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەیە، لەبەر ئەوە هەوڵئەدرێت کۆنگرە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رابردوودا ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی رۆژی ٧ی کانونی یەکەمیان دیاریکرد بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆنفرانسی مەکتەب و کۆمیتەکان ئەنجامدرا و بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرە، بەڵام کۆنفرانسی مەڵبەندەکان تا ئێستا ئەنجام نەدراوە بۆ دیاریکردنی ئەو  ٤٠٠ ئەندام کۆنگرەییەی دیکەی کۆنگرە،هەر بۆیە باس لە دواخستنی کۆنگرە دەکرێت و دەڵێن رەنگە ئامادەکارییەکان لە کاتی خۆیدا تەواو نەبن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP