Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر باندێكی مەترسیداری دەستگیركرد

کوردستان

بینراو 1060

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئاگادار کردنەوەی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر لە بوونی حاڵەتێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ، دۆسییەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوە كرایەوە و توانرا ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشكرا بكرێت و دەستگیربكرێن.

مقەدەمی مافپەروەر كاروان مامەند میرانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆری میدیایی بینەر نێردراوە رایگەیاند، "پاش ئەوەی لە بونی حاڵەتێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ئاگادار كراینەوە، ئێمەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕوداوە كردەوە و توانیمان باندێك كە لە چوار تۆمەتبار پێكهاتبوو، دەستگیر بكەین".

روونیشیکردەوە، "تۆمەتباران بە ناوی (د.ر.م)، تەمەن ۲۰ ساڵ، (ر.ر.م.)، تەمەن ۲۸ ساڵ، (گ.ر.ع.)، تەمەن ۱۹ ساڵ، (هـ.ا.ا.)، تەمەن ۳۸ ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كەوا هەڵسابون بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، هێرۆیین، هەروەها لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا تەواوی ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەك و 11 مۆبایل و بڕێك پارەیان لابووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێرئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕوداوە رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر كرا، بڕیاردرا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە ۱٤ی ماددەی هۆشبەر.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP