Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵه‌بانی سەردانی ماڵی شەهیدانی کوڵەجۆی کرد

کوردستان

بینراو 157

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شۆڕ ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ ناحیه‌ی رزگاری سه‌ردانی كه‌سوكاری شه‌هید مه‌حمود جومعه‌ی كرد و هاوخه‌می خۆیانی پێڕاگه‌یاندن.
 

سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ سایتی وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاندوه‌،  ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و سێ پرس له‌ به‌رنامه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دایه‌.


له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری قوباد تاڵه‌نی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.
 
سه‌میر هه‌ورامی وتیشی،"جێگری سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت سه‌ردانی‌ پرسه‌ و ماڵی قوربانیانی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی‌ سێ رۆژ پێشتری (كوڵه‌جۆ) ده‌كات، پاشان بۆ تاوتوێكردنی‌ مه‌ترسییه‌ ئه‌منیه‌كان و جموجۆڵه‌ تیرۆرستیه‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگا و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ گرێده‌دات".
 
روونیشیكرده‌وه‌: یه‌كێكی‌ تر له‌ كاره‌كانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌، ئه‌نجامدانی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی‌ سنووره‌كه‌، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ به‌تین بونی‌ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا له‌باره‌ی‌ ئه‌م كه‌رته‌وه‌ دروست بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP