Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێگە بە دایکان نادرێت بۆ لەدایکبوونی منداڵی نۆبەرە نەشتەرگەریی ئەنجامبدەن

کوردستان

بینراو 281

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەرێوبەرایەتی تەندروستی راپەرین رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو دایکانەی کە منداڵی نۆبەرەیان دەبێت، چیتر رێگا نادرێت منداڵبوونەکایان بە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بۆ ئەنجامبدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، "ئەو دایكانەی منداڵی نۆبەرەیان دەبێ و پێویستیان بە نەشتەرگەرییه، دەبێ لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە لەنەخۆشخانە حکوومییەکان نەشتەرگەریان بۆ بکرێت".

روونیشیکردووەتەوە، "چیتر رێگە نادرێت بەهیچ شێوەیەک ئەو دایکانە رەوانەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکرێن".

داواشی لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنووری  راپەڕین کردووە، سەبارەت بەو ژنانەی کە پێشتر بە ئاسایی منداڵیان بووە و نەشتەرگەری مندڵبوونیان بۆنەكراوە، ئەگەر پێویستیان بە نەشتەرگەری بوو، بەهەمان شێوە پێویستە رەوانەی لیژنەی تایبەتمەند بكرێت لە نەخۆشخانە حكومییەكان. 

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر، شلێر فایەق، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و فێرکاری سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە بەتۆڕی میدیایی بینەری راگەیاندبوو، "بەهۆی زۆربوونی دیاردەی نەشتەرگەری منداڵبوون لەلایەن خانمانەوە، لە ئێستادا بریاردراوە بەدانانی لیژنەیەک بۆ ئەو بابەتە".

شلێر فایەق رونیشیکردەوە، "هەر خانمێکی دووگیان بیەوێت لە نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا نەشتەرگەری بکات دەبێت بگەرێتەوە بۆ ئەو لیژنەیە، تا ئامۆژگاری بدرێت بەو خانمەی دەیەوێت نەشتەرگەرییەکە بکات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP