ئەمڕۆ باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا هەڵدەبژێدرێت
وەرزش
بینراو 103
5 رۆژ پێش ئێستا
ئه‌مڕۆ له هۆنك كۆنگ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا خه‌ڵاتی باشرینهكانی تۆپی پێی كیشوه‌ره‌كه‌ی بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵدەبژێرێن، كوردێكیش بۆ یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كان پاڵێوراوە.
خه‌ڵاته‌كان جۆراوجۆرن کە بریتین لە هەریەکە بشاترین یاریزان لە ئاستی پیاوان و باشترین یاریزان لە ئاستی خانمان.
له‌سه‌ر ئاستی تۆپی پێی پیاواندا سێ یاریزان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌ربژێرن ، هه‌ریه‌كه له عه‌لی ره‌زا بەیرانوهندی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و یانه‌ی پێرسیپۆلیسه تۆمۆكی ماكینۆی ژاپۆنی و ئه‌كره‌م عه‌فیفی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ ركابه‌ری بیرانوه‌ند ده‌كه‌ن.
كه عه‌لی ره‌زا بەیرانوهندی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و یانه‌ی پێرسیپۆلیسه، كه كورده و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، عەلی رەزا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، هاوکات لە مۆندیالی ٢٠١٨ لەگەڵ یانەی پرتوگال توانی لێدانی سزای کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی پرتوگال بگەڕێنێتەوە.