Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

" هەفتەی داهاتوو خولی رۆژنامەنوانی پێكهاتەكان، لە هەولێر دەستپێبكات"

کوردستان

بینراو 165

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەسپێكی خولی رۆژنامەنوانی پێكهاتەكان، لە هەولێر پایتەخت دەستپێبكات.

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕیکۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا نوسیوویەتی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەسپێكی خولی رۆژنامەنوانی پێكهاتەكان، لە هەولێر پایتەخت دەستپێبكات، پرۆژەكە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی كراوە لە لایەن سەنتەری METRO و CDO جێبەجێدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە سەنتەری METROو CDO بانگهێشتی چەند كەسایەتییەكی رەسمی و نوێنەرانی سەندیكاو میدیاكانی كردوە.

ئەوەشی وتووە، خۆشحاڵ بوین بە پێشوزای گەرمی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ئایدن مەعروف لە پرۆژەكەو و ئامادەیی لە مەراسیمی كردنەوەیدا.

روونیشیکردووەتەوە، ئامانجی خولەكە، بنیاتنانی توانستی بەشداربوانە لە بواری راپۆرت نوسین و چاودێرێكردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان، دیاریكردنی مافی پێكهاتەكان بە یاساكانی عێراق و پێوەرە نێودەوڵتییەكان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم خولە دوو قۆناغە، قۆناغی تیۆری و بۆ ماوەی سێ (3) رۆژە، پاشان لە قۆناغی پراكتیكدا بۆ ماوەی یەك مانگ لە دامەزراوەیەكی میدیا كار دەكەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP