Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"کۆتایی ئەم هەفتەیە لەم سێ شارە بەفر دەبارێت"

کوردستان

بینراو 14615

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

شارەزایەکى کەشناسى رایەگیاند، لە کۆتایى ئەم هەفتەیەدا شه‌پۆلێكی بەفر و باران عێراق و هه‌رێم و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت و پله‌كانی گه‌رما زۆر نزمدەبنەوە.

صادق عطية، شاره‌زای كه‌شناسی پۆستێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا رایگەیاندووە، "نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ریی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كاریگه‌رییەکانى دەردەکەوێت و پێشبینیی ده‌كرێت سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌كانی عێراق و سوریا و توركیا و كوه‌یت و باكوری سعوودیه‌ بگرێته‌وه‌".

باسی لەوەشکردووە، شه‌پۆله‌كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی زۆر ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و بەهۆیەوە له‌ ناوچه‌ به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP