Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمشەو براوەی خەڵاتی باڵاندۆر ئاشکرا دەکرێت

وەرزش

بینراو 108

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمشەو بۆ ٦٤یەمین جار  خەڵاتى تۆپی ئاڵتونی ناسراو بە "باڵاندۆر" دەبەخشرێت بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٩ و میسی و ڤاندایک دوو پاڵێوراوی بەهێزن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

ئەمشەو کاتژمێر ١٠و نیو لە شانۆى شاتلیە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئاهەنگى خەڵاتی تۆپی ئاڵتون لەلایەن گۆڤارى فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسیەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانى ٢٠١٩ى جیهان.

هاوکات ٣٠ یاریزان پاڵێوارون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵاندۆری ئەمساڵ و لەنێویاندا میسی و ڤاندایک دوو پاڵێوراوی بەهێزن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، لۆکۆمۆدریچ ئەستێرەی یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی توانی خەڵاتی باڵاندۆری ٢٠١٨ بەدەستبهێنێت کە ١٠ ساڵبوو میسی و رۆناڵدۆ ئەو نازناوەیان قۆرخکردووە.

بۆ ٦٤یەمین جارە خەڵاتى تۆپى ئاڵتون دەبەخشرێت، کە لە ١٩٥٦ەوە دەستپێکردووە و لە نێوان ساڵانى ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ش بە هاوبەشى لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی جیهاندا دەبەخشرا.

بێجگە لە هەڵبژاردنى باشترین یاریزانی جیهان، هەر لە ئاهەنگەکەدا باشترین یاریزان لەسەر ئاستى کچان و باشترین یاریزانى لاوى خوار ٢١ ساڵ و باشترین گۆڵچیش دیاریدەکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە میسی و رۆناڵدۆ زۆرترین جار ئەم نازناوەیان بەدەستهێناوە کە هەریەکەیان توانیویەتی پێنج جار بەدەستیبهێنن، وەهەروەها میسی تاکە یاریزانە کە چوار ساڵ لەسەر یەک ئەوە نازناوەی بەدەستهێنابێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP