Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تا ئێستا زانیوتە دوگی مەڕ چەند بەسودە؟

تەندروستی

بینراو 7550

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

لە زۆربەی وڵاتان و بەتایبەت لە کوردستان گۆشتی سور یەکێکە لەو خۆراکانەی خواستێکی زۆری لەسەرە و بەردەوام لە ژەمەکانمان دەیخۆین کە چەندین سودی هەیە و چەند زیانێکیشی هەیە، چەوری ئاژەڵ یان دوگ هەمیشە گوێمان لێ بووە کە خواردنی زیانی هەیە.

بەڵام پێچەوانەی ئەوەی گوێمان لێی بووە دوگ یان چەوری ئاژەڵ چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ لەوانە:

یەکەم: لەش لەژەھر پاک دەکاتەوە و دەریدەکاتە دەرەوەی لەش .
دووەم: خۆراک دەداتە جگەر و ھاندەری بەھێزکردنییەتی بۆ ئەنجامدانی کارەکانی .
سێیەم:  سستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات و چالاکی دەکات و ووزەی پێ دەدات .
چوارەم:  ئازاری ئینزیلاق ناھێڵێت .
پێنجەم:  پێست نەرم و جوان دەکات .
شەشەم:  ڤیتامین دەداتە لەش کەبەچەوری دەتوێتەوە وەک ڤیتامین ئەی و ئی و دی و کەی.
حەوتەم:  خوێنبەرەکان نەرم دەکات ئەگەر بەباشی بخورێت .
هەشتەم: پارێزگاری لەبینایی دەکات .
نۆیەم:  دژە ئۆکسان دەداتە لەش .
دەیەم:  دەتپارێزێت لەجەڵتەی خوێن و خوێنبەرەکان .
یازدەهەم: ھەردوو ڕەگەز، ژن و پیاو بەھێز دەکات لەڕووی توانای منداڵ بوونەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP