Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانی كوردستان دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

کوردستان

بینراو 160

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٨)ی  ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م، ئەندام پەرلەمانێكیش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت سەرجەم  په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (٨)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر ١ی  پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ چواری كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩  ئه‌نجامده‌درێت.

شیرکۆ جەودەت ئەندام پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "بانگێهێشتنامەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان بەدەست گەیشتووە بۆ رۆژی چوارشەممە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی تەوەری کۆبوونەوەکەیان بە ئێمە نەوتووە، بەس بەشێوەی زارەکی بۆ بابەتی  پڕۆژه‌ یاسای رێكلامە".

هەر بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی بینەر، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژی چوارشەممە بۆ خوێندنه‌وه‌ پڕۆژه‌ یاسای به‌ خاوه‌نكردنی زه‌وییه‌كانی سنووری شاره‌وانییه‌كان و پڕۆژه‌ یاسای رێكلام لە هەرێمی کوردستان دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP