Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باشترینەکانی کیشوەری ئاسیا هەڵبژێدران

وەرزش

بینراو 160

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

 ئەکرەم عەفیفی یاریزانی یانەى سەدى قەتەرى بە باشترین یاریزانی ئاسیا  بۆ ساڵی ٢٠١٩هەڵبژێدرا.

یەکیتی تۆپی پێی ئاسیا لە ئاهەنگى ساڵانەى دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی کیشوەرەکەیدا،کە لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەچوو، ئەکرەم عەفیفی یاریزانی یانەى سەدى قەتەرى بە باشترین یاریزانی ئاسیا دەتنیشانکرا.

چاڤی هێرناندێزى ئیسپانی ڕاهێنەرى سەد لە جێگەى عەفیف خەڵاتەکەى وەرگرت، کە لە ئێستادا یاریزانەکە لەگەڵ هەڵبژاردەى قەتەر سەرقاڵى یارییەکانى جامى کەنداوە و بەو هۆیەشەوە بەشدارى ئاهەنگەکەى نەکرد.

لە رێورەسمەکەدا چونگ جونگ، راهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، وەک باشترین راهێنەری ساڵ لە کیشوەرەکە دیارییکرا.

هەر لە ئاهەنگەکەدا، ساکی کوماگاى ژاپۆنی یاریزانی یانەى لیۆنی فەڕەنسی وەک باشترین کچە یاریزانی کیشوەرى ئاسیا دەستنیشانکرا و یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەشی بۆ پێنجەم جار بە باشترین و پێشکەوتووترین یەکێتی هەڵبژێردرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP