Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوڵاتییانی لوبنان چه‌ندین ملیار دۆلاریان له‌ بانكه‌كان كێشاوه‌ته‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 50

5 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

هاوڵاتیانی لوبنان ملیاران دۆلاریان لە بانکەکانیان دەرهێناوە و لە ماڵەکانیاندا هەڵیدەگرن، بانکی لوبنانیش لە هەوڵدایە سەرمایەکەی بەرێتە دەرەوەیە وڵات.

وەزیری ئابوری و بازرگانی، مەنسور بەتیش، لە حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان رایدەگەیەنێت، نزیک بە چوار ملیار دۆلار لە بانکەکانی لوبناندا له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ كشاوه‌ته‌وه‌ و لە ماڵەکانیاندا هەڵیانگرتووە.

باسی لەوەشکردوو، خەڵکی دەترسن و ئەوەش مافی خۆیانە، بەڵام بانکی لوبنان هەوڵدەدات تا سەرمایەکەی لە دەرەوەی وڵاتدا هەڵبگرێت، ئەوەش بۆ بانکەکان و هاوڵاتی کارێکی باشە، بە هاوکاری حکومەت بانکەکان کار بۆ باشترکردنی پرۆگرامی بانکیی لوبنان دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی هاوڵاتیانی لوبنان سەریهەڵداووە خۆپیشاندەران داوای چاکسازیی ریشەی و بە سزاگەیاندنی گەندەڵکارانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP