Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 131

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ ده‌كاته‌وه‌ و له‌و به‌رهه‌مه‌ش به‌شێكی هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی تری عێراق ده‌كرێت، گرنگی  ته‌واو به‌ به‌روبومی ناوخۆیی ده‌ده‌ن و رێگه‌ش نادرێت  به‌ نایاسایی سه‌وزه‌ و میوه‌ هاورده‌ بكرێت.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی هاوسه‌نگی به‌رووبومی سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وه‌، به‌ ئامانجی زیادكردنی ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژه‌ خۆماڵییه‌كان ده‌كه‌ن.

قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان جه‌خت له‌ بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی باج‌ له‌ جوتیاران له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌كاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ جوتیاران وه‌رناگیرێت.

ئاماژە بەوەشداوە، هه‌ر نوسینگه‌یه‌كی كشتوكاڵی پاره‌ له‌ جوتیاران وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی جوتیاران له‌ عه‌له‌وه‌ی سلێمانی.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ نه‌درێت به‌روبومی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ قاچاخ هاورده‌ بكرێت، له‌ هه‌رشوێنێكی عه‌لوه‌ و بازاڕه‌كاندا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ به‌ نایاسایی هاورده‌ده‌كرێن ببینرێن به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا ترێ‌ و هه‌نار خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری توندی یاسایه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP