Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

​بڕیارێکی نوێ دەربارەی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرا

کوردستان

بینراو 1226

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لە راگەینراوێکدا داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ گرێبه‌سته‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوه‌كو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت. 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌پێی نوسراوی ژماره‌(٩٥٩٥) كه‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌ ئاماژەی بەوەکردووە،" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامارو داتای هاتوو له‌ ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ ‌و بڕگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌س گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌داواكارین پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".

 

لە نوسراەکەدا ئەوەشیان خستەڕوو،" ئامانجمان له‌و داوایه‌ى بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بكرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی وردترو دیراسه‌یه‌كی گشتگیرتر به‌ ره‌چاوكردنی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باری دارایی هه‌رێم راو بۆچوونی له‌ باره‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو".

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەوە پڕۆژە یاسایە ئەنجامدرا، هاوکات لەماوەی رابڕدوو فەرمانی گرێبەست خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن و بەهەمیشەیکردنیان کرد.  

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP