Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەلی حەمە ساڵح: پێویستە کارەبای زیادەڕۆی ماڵە بەرپرسەکان ببڕدرێت

کوردستان

بینراو 117

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی گرفتی کارەباوە رایگەیاند، بەهۆی دابیننەکردنی سوتەمەنی پێویست ١٢ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا کارناکەن، ٪٣٨ی کارەبای هەرێمیش لە سێ رێگاوە بە فیڕۆ دەچێت.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، دوای به‌دواداچون بۆ گرفتی کاره‌با و دابه‌‌شکردنی به‌سه‌ر پارێزگاکاندا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا  گه‌شتنه‌ چەند ئەنجامێک وەکو "ماوه‌ی سێ ساڵه‌ ڕێژه‌ی دابه‌شکردنی کاره‌بای کوردستان به‌سه‌ر پارێزگاکاندا به‌م شێوه‌یه‌ (هه‌ولێر ٤٢٪، سلێمانی و گه‌رمیان جگه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ٥.٣٣٪ و دهۆک ٢٤.٤٪)، هەروەها به‌تێکڕای به‌کارهێنانی کاره‌با له‌ ڕۆژێکدا بۆ هه‌ولێر ١٠٤٩ مێگاواتە و سلێمانی ٧٥٥ مێگاوات و دهۆک ٥٧٤ مێگاواتە".

باسی لەوەشکردووە، "ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتوانی که‌مه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌م کاره‌بایەی سلێمانی به‌هاوڵاتی هه‌ولێر نه‌دراوه‌، چونکه‌ کاتژمێری کاره‌بای ماڵان له‌ هه‌ولێر له‌ سلێمانی زیاتر نییه‌، پاش به‌دواداچون و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سانی پسۆڕ و ئاگادار، گه‌شتینه‌ چەند ئەنجامێک لەوانە کاتژمێری کاره‌با بۆ ماڵان وه‌ک یه‌که‌، به‌ڵام لۆدو ئه‌و شوێنانه‌ی کاره‌بای به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر زیاتره‌ له‌ سلێمانی. له‌گه‌ڵ چه‌ند گرفتێکی دیکه‌دا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، گرفتێکی دیکە بەدەستنەگەشتی کارەبای پێویستە بە ماڵان بەجۆرێک، "به‌هۆی لێچون و دزی بەجۆرێک نزیکه‌ی ١٣٪ کاره‌با به‌هۆی سیستمی دابه‌شکردن و گواستنه‌وه‌(ته‌کنیکی) به‌فیڕۆ ده‌چێت و نزیکه‌ی ١٥٪ به‌ شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌وی ده‌برێت، واته‌ ئه‌و شوێن و ماڵانه‌ هیچ سه‌عاتێکی کاره‌بایان نیه‌، هەروەها نزیکه‌ی ١٠٪ کاره‌با له‌ پشتی سه‌عاته‌وه‌ له‌ ماڵانو شوێنەکانی دیکە ده‌دزێت, واته‌، نزیکه‌ی ٣٨٪ کاره‌بای به‌رهه‌مهێنراو به‌م سێ ڕێگا به‌فیڕۆ ده‌چێت و ده‌بردرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئاستی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ نێوان ٣٢٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاواته‌ و به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی ١٢ یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با کارناکه‌ن".

سەبارەت بە  چارەسەرەکانیش عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئەوەی روونکردووەتەوە، دوای راوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ گەشتونە ئەو بڕوایەی چارەسەری کێشەی کارەبا لە سێ رێگاوە دەکرێت ئەوانیش "ته‌جاوزو زیاده‌ ڕه‌ویه‌کان و ماڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی کاره‌بای به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ ببڕدرێت، هەورەها پێوه‌ری زیره‌ک ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌و تائێستا له‌ یه‌ک ملیۆن و ٧٥ هه‌زار به‌شداربوو بۆ ٦٧ هه‌زاری به‌ستراوه‌و بڕیاره‌ مانگی ٢ی ٢٠٢١ ته‌واو ببێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە به‌رهه‌می غازی سروشتی بۆ به‌کارخستنی سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با زیاتر بکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP