كیلیان مباپێ رەتیدەکاتەوە
وەرزش
بینراو 116
7 رۆژ پێش ئێستا
كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى پاریس سانجێرمان تائێستا ره‌تیده‌كاته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى نوێبكاته‌وه‌و به‌وه‌ش ده‌رگاى رۆیشتنى ئه‌و یاریزانه تائێستا دانه‌خراوه.
ماڵپه‌ڕی تیلى فوتى فه‌ره‌نسى ئاشاکرایکردووە،" سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى ئیداره‌ى یانه فه‌ره‌نسییه‌كه بۆ هێشتنه‌وه‌ى له یانه‌كه له رێگه‌ى گرێبه‌ستێكى ماوه درێژه‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى مباپێ وه‌ڵامى یانه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى رایگەیاندو، مباپێ ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ته‌نها ته‌ركیزى لاى تۆپى پێ بێت".
هاوکات ئیداره‌ى یانه‌كه ئاماده‌یه موچه‌ى یاریزانه‌كه بگه‌یه‌نێته ئاستی موچه‌كه‌ى نیمار داسیلڤاى كه ساڵانه ٤٠ ملیۆن یورۆى پێدەدرێت.
یانەی ریال مەدرید هەوڵی بەردەوام دایە بۆ راکێشانی یاریزانە فەرەنسیەکە بۆ ریزی یانەکەی، مباپی یاریزانیش خواستی خۆی نەشاردۆتەوە کە ئارەزووی یاری کردنی هەیە بە درێسی یانی ریال مەدریدەوە، ، گرێبه‌سته‌كه‌ى مباپێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس سان جێرمان تا ساڵى ٢٠٢٢ى ماوه و موچه‌ى ساڵانه‌ى ١٧ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار یورۆیه.