Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خوشکەکەی دەمیرتاش: دەمیرتاش حەوت رۆژە تەندروستیی باش نییە

کوردستان

بینراو 150

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

 خوشکەی دەمیرتاش لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی تەندروستی سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، حەوت رۆژە تەندروستیی باش نییە و رێگە نادرێت ببرێتە نەخۆشخانە.
 
ئایگول دەمیرتاش خوشکی سەلاحەددین دەمیرتاش لە توویتێکدا رایگەیاند،" رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە سەلاحەددین دەمیرتاش تووشی ئازاری سنگ و هەناسەتووندی بووەتەوە و ماوەیەکی زۆر بە بێهۆشی ماوەتەوە".
 
ئایگوڵ ئاماژەی بەوەشکردووە،" بەمەبەستی بووژانەوەی دڵ کارەبا لە دەمیرتاش دراوە، بەڵام پزیشکی زیندانەکە داوایکردووە ببرێتە نەخۆشخانە بەمەبەستی پشکنینی لەلایەن شارەزایانەوە".
 
خوشکەکەی دەمیرتاش ئەوەشی خستەڕوو،" لەماوەی ئەو حەوت رۆژەدا دەمیرتاش نەبراوەتە نەخۆشخانە".
 
ئەمە لەکاتێکدایە سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەیە، زیاتر لە سێ ساڵە بە چەندین تۆمەت زیندانی کراوە، زۆربەی تۆمەتەکانیش تۆمەتی تیرۆرن. ئەنقەرە هەدەپە بەوە تۆمەتباردەکات کە پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەوە هەیە، بەڵام هەدەپە ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP