پۆچیتینۆ چاوەڕێی یەک ئاماژەی ئەم یانەییە
وەرزش
بینراو 225
7 رۆژ پێش ئێستا
زۆربەی سەرچاوەکانی باس لەوە دەکەن ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام چاوەڕێی تەنها پەیوەندیەكە لە یانەی مانچستەریونایتدەوە بێت تا ئەوەی راهێنەرایەتی شەیتانە سورەكان وەربگرێت.
پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە،" كە ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری دوورخراوەی یانەی تۆتنهام چاوەڕێی پەیوەندییەكە كە لە یانەی مان یونایتدەوە بۆی بێت تا ئەوەی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت كە دەمێكە ناوی دەبەسترێتەوە بەو یانەیەوە".
هاوکات یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لەم وەرزەدا ئاستێکی خراپی پێشکەشکردووە لەژێر سەرپەرشتی سۆلشایەر لەکۆی ١٤ یاری توانیویەتی تەنها ١٨ خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەک پێش ئێستا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەستبەرداری راهێنەری یانەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بوو، راهێنەری پرتوگالی خۆسێ مۆرینهۆ شوێنیگرتەوە.