Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

میران عەلی کلیپی "دایک"ی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 563

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەناوی "دایک" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لەیوتیوب بڵاوکردەوە.

میران عەلی  نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "دایک" بڵاوکردەوە، هۆنراوەی نزار ناشادە، بە هاوبەشی میران و سیامەک فەقێ زادە ئاوازییان بۆ داناوە، لە ستۆدیۆی ئەکتیڤ کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە، موزیک و میکس و ماستەرینگی لەلایەن سیامەک فەقێ زادەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

پێشتر میران ئاماژەی بەوەکرد بوو کە، ئەم بەرهەمە نوێیەی زۆر خۆشدەوێت و بە خزمەتێکی بچوکی حساب کردووە لە ئاست گەورەیی دیکدا.

میران عەلی، لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە و لەگەڵ کلیپی دوێت، یەکەمین کوردە کلیپی لە چەناڵی یوتووب ١٣ ملیۆن تێپەڕێنێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP