Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 1045

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

 لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، كە لەمەودوا پێدانی نامیلكەی گشتی تەكسی تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدرێت بەو كەسانەی كە خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری تەكسی دەربهێنن.

لە راگەینراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،" ئاگاداری سەرجەم نوسینگەكانی شۆفێری‌و ئەو لایەنانەی كە نامیلكەی شۆفێری  پڕدەكەنەوە، كە لەمەودوا پێدانی نامیلكەی گشتی تەكسی تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدرێت بەو كەسانەی كە خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری تەكسی دەربهێنن، چیتر ناتوانرێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەو نامیلكەیە بەدەستبهێنرێت".

ئەوەشیان خستەڕوو،" هەروەها لە ڕێكەوتی ١/١٢/٢٠١٩ەوە ووردبینی نامیلكەی گشتی تەكسی لە پیشەی داواكار لەڕێگەی (لیژنەی باڵای بایۆمەتری)ەوە دەكرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP