Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەر پیاوێک پێنج ژن کەمتری هەبێت سزایەکی قورس چاوەڕێیەتی

هەمەرەنگ

بینراو 9135

04/12/2019

Alternate Text
+ -



لە یەکێک لە بڕیارە سەیرو سەمەرەکانی پاشاى سوازیلاند فەرمانی دەرکردووە، كه‌ هه‌ر پیاوێكی وڵاتەکەی ده‌بێت به‌لاى كه‌مه‌وه‌ پێنج ژن بهێنێت.

شا سواتى سێیه‌م كه‌ پاشاى سوازیلانده‌ له‌باشورى ئه‌فریقا، بڕیارێكى سەیرو سەمەرەی ده‌ركرد، به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى پاشا هه‌ر پیاوێك لە پێنج ژن کەمتر بهێنێت ئەوا روبەرووی سزاى زیندانى دەبێتەوە و ده‌خرێته‌ زیندانه‌وه‌.

هەر بەپێی بڕیاره‌كه‌ى شا سواتى سێیه‌م، هه‌ر پیاوێك سەرپێچی بکات و پابه‌ندبێت ئەوا بە قورسترین شێوە سزا دەدرێت، وە لەهەمانکاتدا تێچووى ئاهه‌نگه‌كه‌ و خانوو و ناوماڵ بۆ پیاوه‌كه‌ دابینده‌كرێت كه‌ ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆیان و ژنهێنانیان ئاسان ده‌كات.

ئەو بڕیارەی شا سوات تەنیا بۆ پیاوان نییه‌ به‌ڵكو ژنانیش ده‌گرێته‌وه‌، هه‌ر ژنێك ره‌تیبكاته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى پیاوه‌كه‌ ژنى ترى هه‌یه‌ و شووى پێنه‌كات، به‌هه‌مانشێوه‌ رووبه‌ڕووى سزاى زیندانى ده‌بێته‌وه‌.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP