Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عه‌تا سه‌راوی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار ده‌دوێت

کوردستان

بینراو 8055

04/12/2019

Alternate Text
+ -

عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان خۆی و مه‌لا كرێكار بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ مه‌لا كرێكار دانی پێدا ده‌نێت ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌ چه‌ند گوندێك.

عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا له‌ مه‌لا كرێكار ده‌پرسێت تۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی یه‌كێتی كوشتووه‌ له‌ گوندی گرده‌ درۆزنه ‌و ته‌په‌كوڕه‌؟، ده‌ڵێت به‌ڵی من به‌رپرسم له‌ كوشتنیان.

له‌ ساڵی ٢٠٠٣ له‌ گوندی گرده‌ درۆزنه‌و ته‌په‌كوڕه‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ٤٨ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌نسار ئیسلامه‌وه‌ شه‌هید كران كه‌ تییایدا حه‌مه‌ سه‌راوی برای عه‌تا سه‌راوی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كه‌ بوو و شه‌هیدكرا.

ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌كاته‌ ١٧هه‌مین ساڵیادی ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ی یه‌كێتی، عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌و نهێنییه‌كی له‌سه‌ر شه‌هیدكردنیان له‌لایه‌ن مه‌لا كرێكاره‌وه‌ خسته‌ڕوو.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP