Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەتا سەراوی لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەلا کرێکار روونکردنەوە دەدات

کوردستان

بینراو 8998

06/12/2019

Alternate Text
+ -


عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،لەماوەی رابردوودا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی خۆی و مەلا کرێکار، بڵاوکردەوە،ئەو ئەندامەی ئەنجومەن لەسەر ئەو پویوەندییە تەلەفونییەی لەگەڵ ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام روونکردنەوە دەدات.

عەتا سەراوی لەو روونکردنەوەکەیدا دەڵێت،  "مەلا کرێکار زانی ھیچ لایەن و کەسێک ناتوانێ  زەمانی سەلامەتی ھێنانەوەی و لە لێپیچینەوەی یاسایی بکات تا دڵنیایی لە ئێمە وەرنەگرێ".

لە ڕوونکردنەوەکەی عەتا سەراویدا کە خۆی لە نۆ خاڵ دەبینێتەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەند باسی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەی خۆی و مەلا کرێکار دەکات و دەڵێت "ھەر بەڕێنمایی دەڵاڵەکانی لەناچاری پەنایی بۆ ئێمە ھێنا کە ئەتوانێ بەرائەتی خۆی بسەلمێنێ."

عەتا سەراوی ڕۆژی چوارشەممە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هەوڵێك هەبوە بۆ گەڕانەوەی مەلا كرێكار بۆ هەرێمی كوردستان، مەلا كرێكار پەنای بۆ ئەوە برد كە لەڕێگای برازایەكییەوە دوای كرد قسە لەگەڵ من بكات بۆ ئەوەی بێتاوانی خۆی لە پەیوەست بە هەردو رێكخراوی جوندولئیسلام و ئەنسارولئیسلامەوە بسەلمێنێت بەو مەرجەی من گوێی لێبگرم.

روونیشیکردبووەوە، برازاكەی ماوەی چەند مانگێك لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تاوەكو ناوەڕاستی ٢٠١٧ لەگەڵ من بەردەوامبوو لە نامەگۆڕینەوە تا من رێگەبدەم لەگەڵ مەلا كرێكار پێكەوە قسە بكەین كە بەپێی قسەی ئامۆزاكە مەلا كرێكار ئامادەیی تیایە بیسەلمێنێت كە بێتاوانە لە پەیوەست بە تاوانەكانی ئەنسارولئیسلام و جوندولئیسلامەوەو لەو تاوانانەی كە ئەوی پێ دادگایی دەكرێت.

باسی لەوەشکردبوو،  دوای بیركردنەوەیەكی ورد، دواتر بە راوێژ لەگەڵ لایەنی سیاسی و ئەمنی و یاساییدا، سەرئەنجام رێككەوتین لەسەر ئەوەی كە پێكەوە بە تەلەفۆن قسەبكەین.

ئەوەشی خستەڕو كە سەرئەنجام لە مانگی پێنجی ٢٠١٧دا پەیوەندییەكەمان رێكخست و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وتم، من عەتا سەراوی، وەك هاوڵاتییەكی ئەم وڵاتە قسەت لەگەڵ ئەكەم نەك وەكو پێگە سەربازی و سیاسییەكەم. وتم، تۆ ئاگاداری ئەو نامانەی كەسێك بە ناوی برازایەكی تۆوە بۆی ناردوم. مەلا كرێكار وتی، بەڵێ ئاگادارم.


دەقی روونکردنەوەکە...


ھاوڕێ و ھەڤاڵان سڵاو،  پێم خۆش بوو ھۆکاری بڵاو کردنەوەی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەیی کە لەنێوان بەندەو گەورە تیرۆریست نەجمەدین (مەلا کرێکار) لەم کاتەدا روونبکەمەوە..

 ١- ئەو پەیوەندییە دوای چەندین نامەی برازایەکی ناوبراو کە لەسەرداوای مامی، کە زانی ھیچ لایەن و کەسێک ناتوانێ  زەمانی سەلامەتی ھێنانەوەی و لە لێپیچینەوەی یاسایی بکات تا دڵنیایی لە ئێمە وەرنەگرێ.
٢- تاوەكو بڵێ لەکوردستان ھیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی نیەو لەدادگایی نەرویجی بەڵگەیەک بێ بۆ بەرائەتی.
٣- دڵنیا بوو لەوەی نە تورکیا و نە ئێران ناتوانن لە کوردستان بیپارێزن.
٤- نە ئەوحیزبانەی سەردانیان کرد و چ ئەوھێزەی ئەو کەسانەی ناردە لای، ئازایی روبەڕو بوونەوەی کەس وکاری زیاتر لە٣٠٠ (سێ سەد)، شەھیدی دەستی ھەردو تاقمی جندو انسارئیسلام یان نییە.
٥- ھەر بەڕێنمایی دەڵاڵەکانی لەناچاری پەنایی بۆ ئێمە ھێنا کە ئەتوانێ بەرائەتی خۆی بسەلمێنێ.
٦- ئەو لایەنانەی باسم کرد لەھەوڵی سوڵحی عەشایەری بوون بۆی، لەھەولێر و ھەڵەبجە.
٧- دادگایی کردنی ھەبوو لەمانگی نۆ و دەی ئەمساڵ.
 ٨- دەبوو ئێمە دوایی دادگایی کردنی ئەم بەڵگە بڵاو بکەینەوە.
٩- ئیمە دوایی دادگایی کردنی ئیتر، پێویست مان بەھێشتنەوەی ئەم بەڵگانە نەما بە نھێنی.
١٠-١٧ھەمین ساڵڕۆژی یادی شەھیدەکانمان بوو، بۆیە بەباشمان زانی ئیتر کاتی گونجاوە ئەوبەڵگانە بڵاوبکەینەوە، فەرموو ئەونامانەی کە پێش ئەو پەیوەندی یە تەلەفۆنیەی نێوانمان بخوێننەوە، لەگەڵ گوێگرتن لە پەیوەندی یە تەلەفۆنیەکەی نیوانمان باشتر بەرچاو ڕونی پێویستتان ئەبێ و پرسیارێک نامێنێ بۆ وەڵام دانەوە.
لەگەڵ رێزم

 

کلیک بکە بۆ بینینی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP