Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەینێ لەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبا نابێت

کوردستان

بینراو 9923

06/12/2019

Alternate Text
+ -


کارەباى سلێمانى رایگەیاند، بە هۆى بەستنى پێوەرى زیرەک لە گەڕەکى راپەڕین، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردوو فیده‌ری( ١٠٥و ١٠٥ی مساعد) سبەینێ کارەبایان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی راپەڕین ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردوو فیده‌ری( ١٠٥و ١٠٥ ی مساعد) سبەینێ شەممە‌ ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت.

روونیشیکردووەتەوە، سبەینێ ئەو ماڵانەى دەکەونە سەر ئەو فیدەرانە، له‌ كاتژمێر ( ٨ ی به‌یانی بۆ ٤ ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان. بەڵام ئەگەر باران بێت کارناکەن.

داواكاریشن كه‌ هاوڵاتیان هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP