Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پارتی ڤیتۆی هەیە لەسەر کاندیدێکی یەکێتی

کوردستان

بینراو 4383

07/12/2019

Alternate Text
+ -

پارتی دیموکراتی کوردستان رازی نییە (رەوەندی مەلا مەحمود) پۆستی سەرۆکی ناوچە جێناکۆکەکان وەربگرێت لەبەر ئەوەی لە رابردوودا رەخنەی لە بارزانی و پارتی گرتووە.

رەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتیی لە کەرکوک هۆکاری دەستبەکار نەبوونی لەو پۆستی سەرۆکی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ تۆڕی میدیایی بینەری روونکردەوە و رایگەیاند، "من لە لایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە کاندیدکراوم بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام پارتی رازینییە بەوەی ئەو پۆستە وەربگرم، چونکە دەڵێن لە رابردوودا رەخنەی توندت لە بارزانی و پارتی گرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوە رێککەوتون کە هیچ لایەکیان نابێت ڤیتۆیان هەبێت لەسەر کاندیدەکانی یەکدی.

باسی لەوەشکرد، یەکێتی تائەم دەقەیە چاوەڕێیە فەرمانی دەست بەکاربوونەکەم دەربچێت و لە پۆستەکەدا دەست بەکاربم، چونکە تاکە کاندیدی یەکێتیم بۆ ئەو پۆستە، یەکێتیش بە پارتی راگەیاندووە ئاڵوگۆڕ لە ناوەکاندا ناکەم.

ئەوە لە کاتێکدایە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە رابردوودا رەوەندی مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتیی لە کەرکوک کاندید کردووە بۆ وەرگرتی پۆستی سەرۆکی ناوچەجێناکۆکەکان، بەڵام تا ئێستا لە پۆستەدا دەست بەکار نەبووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP