Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پیاوێک سەری ژنێک دەبڕێت و مێشکی بە برنجەوە دەخوات

جیهان

بینراو 6994

07/12/2019

Alternate Text
+ -

 پیاوێکی فلیپینی لەتاوانێکی دڕاندانەدا سەری ژنێک دەبڕیت و دواتر مێشکی دەخوات.

دوای ئەوەی تەرمی ژنێکی بێ ناسنامە بە دوری دو میل و نیو لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، رۆژی پێنجشەممە پۆلیسی فلیپین لوید باگتونگی تەمەن ٢١ ساڵی دەستگیرکرد.

ئە تاوانبارە کەناوی باگتونگی بە پۆلیسی راگەیاندوە،" لە کاتێکدا سەرخۆش بوە و هەروەها برسیشی بوە، ژنێك بە زمانی ئینگلیزی قسەی لەگەڵ کردوە و ئەویش لێی تێنەگەشتوە".

هاوكات کاپتن ماریس راموگا لە پۆلیسی فلیپین بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە،" چەند کەسێک باگتونگیان بینیوە کە وازی لە کارەکای هێناوەو لەگەڵ ژنێکدا وەستاوە کە لە نزیک شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکەدا بوە".

ئەو تاوەنبارە دەبارەی چۆنێتی رووداەکە ئاماژە بەوەدەکات،" بە بەکارهێنانی داسێک سەری ئەو ژنەم لەلاشەی جیاکردەوە و بەهۆی پارچە پەرۆیەکەوە گواستمەوە بۆ ماڵەوە، لەگەڵ هەندێک برنجدا مێشکی ئەو ئافرەتەی تێکەڵکردوە و خواردویەتی".

هەروەها پۆلیسی فلیپین لەسەر روداوەکە رونیکردوەتەوە، دوای روداوەکە باگتونگی لاشەی ئەو ژنەی لە شوێنێکی نزیک ماڵەکەی شاردوەتەوە کە نیوەی جەستەی بەدەرەوە بوە، ئێستا تۆمەتبارەکە  لای پۆلیس دەستبەسەرە و رەوانەی هەڵسەنگاندنی دەرونی دەکرێت، پۆلیسیش دەیەوێت بزانێت ئەو ژنە کێیە بۆیە بەدوای هاوڕێ و کەسوکارەکەیدا دەگەڕێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP