Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی دەرماڵەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

ئابوری

بینراو 1609

08/12/2019

Alternate Text
+ -


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى رایگەیاند، سبه‌ى دووشه‌ممه‌ قۆناغی دووه‌مى ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان و له‌گه‌ڵ كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵى ٢٠١٧-٢٠١٨ خه‌رج ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا داوا له‌ خوێندكاران و كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات، بۆ ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى به‌شى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیمان بكه‌ن.

روونیکردوه‌تەوە، سبه‌ى دووشه‌ممه‌ قۆناغی دووه‌مى ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان، له‌گه‌ڵ كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵى ٢٠١٧-٢٠١٨ خه‌رج ده‌كات.

له‌ نێوان ساڵانى ٢٠١٧-٢٠١٨ تا ئێستا بڕى دوو ملیارو ٦٠٨ ملیۆن و ١٥٤ هه‌زار دینار بۆ كرێى خوێندن و ده‌رماڵه‌ى هاتتوچۆو نیشته‌جێبون و هەزار و ٦٣٧ خوێندکار خه‌رج كراوه‌، كه‌ كرێى هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌رماڵه‌ى خوێندن و هاتوچۆ بڕى ٤٥٠ هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر خوێندكارێك.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP