Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سێ وڵاتی ئەوروپی هۆشداری تووند دەدەنە عادل عەبدولمەهدی

عێراق

بینراو 1508

08/12/2019

Alternate Text
+ -

باڵیۆزی سێ‌ وڵاتی‌ ئه‌وروپا داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ دەستلەکارکێشاوەی عیراق ده‌كه‌ن هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ شوێنه‌كانی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دووربخاته‌وه‌ و هاوكات ئیدانه‌ی‌ كوشتنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عیراقیان كرد

ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا باڵیۆزانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاند،" كه‌‌ له‌گه‌ڵ‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی،‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ دەستلەکارکێشاوەی عیراق كۆبونه‌ته‌وه‌ و ئیدانه‌ی‌ كوشتنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عیراقیان كردوه‌".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" داواشیان له‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ كردوه‌ كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌سه‌ڵات راده‌ستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ نوێ ده‌كات، خۆپیشانده‌ران بپارێزێت و به‌ خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پێویست بكات و لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ به‌رپرسن له‌ كوشتنی‌ خۆپیشانده‌ران و رێگا نه‌دات هیچ گروپێكی‌ چه‌كدار له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت كار بكات".

ئاماژەشیان بەوەکردووە،" ئه‌و سێ وڵاته‌ داوایان له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ عیراق كردووه‌ بڕیاره‌كانی‌ ماوه‌ی‌ رابردووی‌ جێبه‌جێ‌ بكات سه‌باره‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ پێشێل ده‌كه‌ن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP