Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

عێراق

بینراو 100

09/12/2019

Alternate Text
+ -

دوای رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت، بڕیارە پاش گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجە لە حكوومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، شاندێكی حكومەتی ھەرێم سەردانی كوتلە سیاسییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی ھەرێمیش لە بەغدا جەخت دەكاتەوە، كە ھەوڵەكانیان بۆ ئەوەیە رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێم لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندوه‌، "رێككەوتن لە نێوان ھەردوو حكومەتی ھەرێم و بەغدا لەبارەی بودجە و نەوتەوە كراوە و بڕیار بوو ھەفتەی رابردوو پڕۆژەبودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرایە، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە چاوەڕێین تاوەكو ئەو پڕۆژەیاسایە بگاتە پەرلەمان و ھەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەیە لە پەرلەمانی عێراق وەك خۆی پەسەند بكرێت."

عیسا وتیشی، "بە گەیشتنی پڕۆژەیاساكەش بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانی نێو ئەنجومەن كۆ دەبێتەوە، شاندەكەش بە ھاوكاریی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، كە ئەو شاندە سیاسییە لە ھەموو كوتلە كوردییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق پێک دێت."

جەختیش دەكاتەوە، رێككەوتنەكەی نێوان ھەرێم و بەغدا پەیوەست بە بودجە و نەوت، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP