Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەنجە عەلی نوێترین وێنەی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 14318

09/12/2019

Alternate Text
+ -

 خانمه‌ گۆرانیبێژ له‌نجه‌ عه‌لی له‌  هه‌ژماری خۆی  نوێترین وێنەی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.  

لەنجە عەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند ڤیدیۆیەک و وێنەی هاوسەرەکەی بلاوکردەوە، ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەک بەر لە ئێستا گۆرانیبێژ لەنجە عەلی بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کردەوە.

خانمە گۆرانی بێژ لەنجە عەلی لە هاوسەری پێشوی کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵی هەیە، لە ئیستادا جارێکی دیکە چوو نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.

 خانمە گۆرانیبێژ لەنجە عەلی، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێ، تا ئێستا نزیکەی ١٦ گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، ١٠ ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، بەڵام وەک خۆی کە پێشتر لە لێدوانیکدا دەڵێت، "نیوەم ھەڵەبجەییە و نیوەی دیکەشم گەرمیانییە، بەڵام لە شاری لەندەن گەورە بوومە و ئێستاش ھەر لە لەندەن دەژیم".

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP