Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"یان کوژاندنەوەی وێستگەی کارەبا یان روناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ"

کوردستان

بینراو 4097

09/12/2019

Alternate Text
+ -

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە بارەی کارەبای چەمچەماڵەوە رایگەیاند، " یان کوژاندنەوەی وێستگەی کارەبا و ھەڵ نەمژینی دوکەڵ و ژەھرەکەی یان روناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ".

هەڵسوڕاوی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا لە بارەی کارەبای نیشتیمانی لە چەمچەماڵ نوسیویەتی، "یان کوژاندنەوەی وێستگەی کارەبا و ھەڵ نەمژینی دوکەڵ و ژەھرەکەی یان روناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ھەقە ئەمەی سەرەوە دروشمی خەڵکی چەمچەماڵ بێت و بەھەوڵی چالاک وان و سایت و سۆشیال میدیا و دڵسۆزانی سنورەکە و بە ھیمەتی گەنجەکان بابەتی کارەبای چەمچەماڵ یەکلای بکرێتەوە، یان روناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ و ھەمو ناحیە و گوندەکانی، یان کوژاندنەوە و داخستنی وێستەگەی کارەبای گورگەیی، ئیتر بەھەر شێوازێکی مەدەنیانە بێت یان ئەگەر گوێ نەگیرا بە زەخت و شێوازی توند و شاراوەش بێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "بەڕاستی غەدر لە چەمچەماڵ ئەکرێت لە ھەمو ڕوە خزمەت گوزاریەکانەوە، بە تایبەت لە ڕوی کارەباوە، وێستگە و دوکەڵ و ژەرەکەی لە چەمچەماڵە و ئەڕژێت بەسەر خەڵکەکەیدا، سوتەمەنیەکەی گازی سروشتی کۆرمۆر چەمچەماڵە، بەڵام بە ڕەوای نابینن کارەبای بەردەوام بۆ قەزای چەمچەماڵ دابین بکەن کە نزیکەی ٩٠ مێگای پێویستە لە وێستگەیەکی ١٥٠٠ مێگا واتی، لە کاتێکدا نمونەی جەند قەزایەکی ترمان ھەیە لە کوردستان کارەبایان ٢٤ کاتژمێرە لە شەو و ڕۆژێکدا بەھۆی ئەوەی وێستگەی کارەبا لە سنورەکەیاندا ھەیە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP