Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان سەرکەوتنێکی گەورەیە

کوردستان

بینراو 171

09/12/2019

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند،ئەم كۆنگرەیە وێستگەی نوێکردنەوەی یەکێتییە لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی مام، کۆنگرەی رێکخستنەوەی توانا و وزەکانی یەکێتییە، کۆنگرەی بەهێزکردنی یەکێتیی ناو یەکێتییە. 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە،"بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان و پێشتریش کۆمیتە و مەکتەبەکان سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەموو یەکێتی و بۆ هەموو ئەوانەی دڵیان بە یەكێتییەوە پەیوەستە، ئەم دەسكەوتە لە هەموو هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی پیرۆز بێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،" ئەم كۆنگرەیە وێستگەی نوێکردنەوەی یەکێتییە لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی مام، کۆنگرەی رێکخستنەوەی توانا و وزەکانی یەکێتییە، کۆنگرەی بەهێزکردنی یەکێتیی ناو یەکێتییە، لە هەمووی گرنگتر کۆنگرەی ئاشتەوایی و گێڕانەوەی هیوایە بۆ ئەوانەی گلەیی دۆستانەیان لە یەكێتی هەیە". 

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە،" یەکێتی پێویستیی بە هەموومانە و با هەمووشمان بەبێ جیاوازی تێبکۆشین بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم و ئەمەش رێگایەكە بۆ ئاسودەكردنی رۆحی شەهیدەكان و روحی رابەڕ و سەرکردەی مەزنمان سەرۆک مام جەلال كە هەموو ژیانی خۆی بە یەكێتی بەخشی، وەک مام فەرموویەتی سەروەریمان، مانەوەمان و گەشەسەندمان بەندە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە"٠

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP