Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بۆ کەمترین ئاستی دابه‌زی

ئابوری

بینراو 3892

11/12/2019

Alternate Text
+ -


بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ کەمترین ئاستی لە شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ دادەبەزێت و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ ئاستی ( ١٣ هەزار و ٨٠٠) تمەن بەرامبەر دۆلارێک.

هاوکات لە مامەڵەکاندا بەهای تمەن بەرامبەر یۆرۆی ئەوروپی بۆ ئاستی (١٥ هەزار ٢٧٥) تومەن دادەبەزێت، نرخی لیرەی زێڕی عەیار هەژدە کە بە لیرەی بەهاری ئازادی لە ئیران ناودەبرێت بۆ ئاستی چوارملیۆن ٧٢٠ هەزار تومەن بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەرزبوونەوەی زێڕ و دراوە قورسەکان، هاوتەیە لەگەڵ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە دوو هەفتەی رابردوو، بە تایبەت لەگەڵ خستنەڕووی بودجەی ٢٠٢٠ وڵاتەکە کە بە قەبارەکەی بە ٤٠ ملیار دۆلار خەمڵێندرا، بەوەش دەرکەوت ئابووری ئێران لە ژێر گوشاردایە، رەوتی دابەزینی تومەن خێراتر بووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP