Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نهێنی پارچە قوماشەکەی دەستی ئوم کەلسوم چیبوو؟

هەمەرەنگ

بینراو 3247

11/12/2019

Alternate Text
+ -



ئوم کەلسوم یان سوومە‌ کە بە کەوکەب ئەلشەرق(ئەستێرەی رۆژهەڵات) ناسراوە، یەکێکە لەبەناوبانگترین و گەورەترین گۆرانیبێژ لە جیھانی عەرەبیدا، لە پارێزگای "دقهلیە" لە ساڵی ١٨٩٨ لەدایکبووە و لە شاری قاهیرە و بەهۆی نەخۆشی،  لە ٣ ی شوباتی ساڵی ١٩٧٥ لەتەمەنى ٧٧ ساڵی کۆچی دواییکرد.

ئوم کەلسوم لە منداڵیدا لای باوکی وانه‌ی قورئانی خوێندووە و لەبۆنە ئاینییەکاندا سروودی ئاینی وتووە، پاشان دەستی بە گۆرانی ووتن کردووە، لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەوت.

ئۆم کەلسوم بەوە جیاواز بوو هەمیشە لە ئاهەنگەکانیدا پارچەیەک قوماشی بەدەستەوەبوو و لەکاتی گۆرانی وتندا پەستانی دەکردە سەر.

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ لە ئاهەنگەکانیدا بەردەوام پارچە قوماشێکی بەدەستەوە بوو، رەنگە زۆر جار گوێگرانی ئەوەیان تەنیا وەک مۆدێل دێبێت بۆ ئەو سەردەمە، هەندێکیش ئەو پرسەیان لەدروستبووبێت، کە ئایا چیرۆکی ئەم قوماشە چییە؟  ئایا بۆچی هەمیشە لە هەموو ئاهەنگێکدا بەدەستییەوەبووە.

سەرەتای منداڵی لە ژینگەیەکی تەواو هەژارانەدا ژیاوەو گەورەبووە، بەڵام کاتیک ناوی درەوشایەوەو بووە ئەستێرەیەکی دیار، ئەمەش وایکرد خەڵکی لە هەموو شوێنێکەوە بانگیان دەکرد ئەمیش لەتاو شەرم و دڵەڕاوکێدا ئارەقێکی زۆری دەکردەوە، تەنانەت رۆژێک دایکی پارچە قوماشێکی دایە ئارەقەکەی پێ وشک-بکاتەوە.

لەو کاتەوە ئەم پەڕۆیە هاوڕێی هەموو ئاهەنگەکانی بووە و دڵەڕاوکێی کەمدەکردەوە، بەهۆی بەناوبانگبونی ئوم کەلسوم وردە وردە قوماشی پەڕۆکە کەشخەتر دەبوو و لەدواییدا لەگەڵ جلەکانیدا رێکی دەخست و لەکاتی گۆرانی وتندا پەستانی دەکردە سەر، تاوەکو بووە نیشانەیەکی تایبەت و جیاوازی ئوم کەلسوم.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP