Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی بورهان مەجیدی کرد

کوردستان

بینراو 3968

11/12/2019

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ لیوا حەسەن نوری بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی هونەرمەندی کورد بورهان مەجیدی کرد لەناو بازاڕی شاری سلێمانی.

دوای ئەوەی هونەرمەند بورهان مەجید لە نوسینێکدارایگەیاند، بە چەند رێگەیەکی جیاواز هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت، ئەمڕۆ  لیوا حەسەن نوری بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی دووکانەکەی کرد لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی.

ئەمە لەکاتێکدای لەماوەی چەد رۆژی رابردوو هونەرمەند بورهان مەجید لە نوسینێکدا رایگەیاند، "بە چەند رێگەیەکی جیاواز هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بورهان مەجید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا ئاماژەی بەوەکرد، " خەڵک دەنێرنە بەردەمی دوكانەكەم بەڕۆژی نیوەڕۆ هەراسانمان دەكەن و گێچەڵ و شەڕمان پێ دەفرۆشن".

هاوکات دوای ئەوە  ژمارەیەک پەرلەمانتار راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەی ئەوکارەیان کرد.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP