Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەنجامدەرانی رووداوەکەی گۆڕەپانی وەسبە دەستگیردەکرێن

عێراق

بینراو 468

13/12/2019

Alternate Text
+ -

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی رووداوەکەی گۆڕەپانی وەسبە دەستیپێکردووە و دەیان دۆزینەوە و دەستگیریان دەکەین.

خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە لێدوانیکدا رایگەیاند، بە راوێژ لەگەڵ دادوەری لێکۆڵینەوە ئەنجامدەرانی رووداوەکەی گۆڕەپانی وەسبە دەدۆزینەوە و دەستگیریان دەکەین

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە رێگەی لێکۆڵەرەکانەوە، ئەنجامدەرانیش بەپێی فەرمانی دادگا و بە راوێژ لەگەڵ دادوەرانی لێکۆڵینەوە دەستگیر دەکرێن. 

ئەوە لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لە گۆڕەپانی وەسبە کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن چەند کەسێکەوە بە ستونی ترافیکی گۆڕەپانەکەوە هەڵواسرا و میدیاکانیش رایانگەیاند لەلایەن خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانەکەوە ئەو کارە ئەنجامدراوە، ئەو رووداوە کاردانەوەیەکی زۆری ناوخۆی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. 

چەند شایەتحاڵێک رایانگەیاند ئەو کوڕە تەمەن ١٦ ساڵە پێش هەڵواسینی تەقەی بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووەو پێنج خۆپیشاندەری کوشتووە، لە کاردانەوەی ئەوەشدا لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتویانە و دواتر تەرمەکەیان هەڵواسیوە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP