Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆیە... لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

کوردستان

بینراو 335

13/12/2019

Alternate Text
+ -

لە رووداوێکی ھاتووچۆدا، بورهان عه‌لی جومعه‌، سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستان، كه‌ به‌ مامۆستا بورهان ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ  شەش کەسی دیكه‌ لە ئەندامانی خێزانەکەی برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ ئێوارە هه‌ینی، ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩، لە رێگەی نێوان کۆیە ــ ھەولێر، نزیك گوندی سماق شیرن، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر کۆنترۆڵ لە دەستدەدات و وەردەگەڕێت.
به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتوچۆی كۆیه‌، مامۆستا بورهان، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی كوردستان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بوونه‌، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش خۆی و شه‌ش كه‌س له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی برینداربوونه‌.

هاتووچۆی کۆیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP