Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كەنەدا داوای ملیۆنێک پەنابەری نوێ دەکات

هەمەرەنگ

بینراو 6014

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، پلانی نوێی بۆ پێشوازی لە کۆچبەران رادەگەیەنێت و بە گوێرەی پلانەکە لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ پێشوازی لە ملیۆنێک پەنابەری نوێ دەکەن بۆ وڵاتەکەی.

جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، لە بەیاننامەیەکدا بۆ وەزیری کۆچبەرانی نوێ رایگەیاند، زۆر پەرۆشن بۆ کۆچبەرە نوێیەکان و هانیان دەدەن روو لە وڵاتەکەیان بکەن.

ترۆدۆ وتیشی، داوای کردووە ئاسانکاری زیاتر بۆ کۆچبەران بکرێت، و پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە وڵاتەکە دەکات، داواش دەکات باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەداوە، پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم کۆچبەران فەراهەم بکەن بە تایبەت بۆ ئەوانەی لە بواری رۆژنامەنووسی و چالاکوانی مافی مرۆڤ کاردەکەن، کە مەبەست لێی نیشتەجێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانە لە خاکی کەنەدا.

سەرۆك وەزیرانی کەنەدا باسی لەوەشکرد، باج لەسەر وەرگرتنی رەگەزنامە هەڵدەگیرێت بۆ ئەو کەسانەی کە مەرجی پێویستیان تێدایە.

بەپێی بەرنامەی وەرگرتنی ژمارەی کۆچبەران بێ ١٠ هەزار کەس بۆ ساڵی ٢٠٢٢ زیاد دەکات، کە ساڵی ٢٠٢٢ پێشوازی لە ٣٤١ هەزار و، ساڵی ٢٠٢١ پێشوازی لە ٣٥٠ هەزار ساڵی ٢٠٢٢ پێشوازی لە ٣٦٠ هەزار کۆچبەر دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP