Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا چەند نهێنییەک لە بارەی دەفری فڕیوەوە ئاشکرادەکات

تەکنەلۆژیا

بینراو 142

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا پێشانگایەک لە لایەن ناوەندی ئەرشیفی ئەمریکی بەمەبەستی ئاشکراکردنی چەند دۆکیومنتێکی نهێنی لەبارەی دەفرە فڕیوەکان دەکرێتەوە.

لە هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ناوەندی ئەرشیفی نیشتیمانی ئەمریکی لەواشنتن بەمەبەستی ئاشکراکردنی چەند دۆکیومنتێکی نهێنی لەبارەی دەفرە فڕیوەکان، لەماوەی چەند رۆژی ئایندەدا پێشانگایەک لەواشنتنی پایتەخت دەکاتەوە  کەتێیدا دەریدەخات چۆن ئەمریکییەکان باوەڕیانپێکراوە توێژینەوە لەسەر ئەو بابەتە دەیانگەیەنێتە رێگایەکی داخراو.

هەرلەوبارەیەوە ئاژانسی نوڤوستی لەزاری بەڕێوەبەری دۆکیومنتەکانی ئەرشیفی نیشتیمانی ئەمریکاوە ئاشکرایکردووە، دەیانەوێت لە ٥٠ ساڵەی یادی هەڵپەساردنی پرۆگرامی ( بلوبوک)دا ئەو پێشانگایە بکەنەوە و تێیدا چەند دۆکیومنتێکی نهێنی  ئاشکرادەکەن لەبارەی دەفرەفڕیوەکان.
یەکەی ئاسمانی ئەمریکا لە رابردووەدا لە پرۆژەیەکدا پرۆگرامی (بلوبوک)ی دامەزراند  بۆ لێکۆڵینەوە لەو تەنە نامۆیانەی بەدەوری زەویدا بینراون و گوایا لەهەسارەیەکی دیکەوە ئاراستەکراون.

بە پێی هەواڵەکەی روسیا تودەی، کارەکانی ئەو پرۆژەیە لەساڵی ١٩٥٢-وەوە تا ساڵی ١٩٦٩ بەردەوامبو و لەکۆتایشدا حکومەتی ئەمریکا ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا وتی کە هێشتا نهێنی زۆر هەیە بەدەوری زەویدا کە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

ئەو پرۆژەیە درگای بەڕوی چەندین تیۆری دیکەی هەواڵگری و جاسوسیدا کردەوە و بونی دەفرەفڕیوەکان گومانی زیاتری خرایە سەر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP