Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەنها لەماوەی چوار رۆژی رابردوو ٢٢ هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی

کوردستان

بینراو 152

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی چوار رۆژی رابردودا ٢٢ هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی.

یەڕێوەبەرایەتی دەستەی گەشتوگوزاری سلـێمانی ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی كوردستان لە ماوەی چوار رۆژی رابردودا راگەیاند و بەگوێرەی ئامارەكەش نزیكەی ٢٢ هەزار گەشتیار بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگ و مەراسیمەکانی تایبەت بە سەری ساڵ هاتونەتە پارێزگای سلێمانی.

هاوکات هەر بەگوێرەی پێشبینی یەڕێوەبەرایەتی دەستەی گەشتوگوزاری سلـێمانی پێدەچێت ژمارەی گەشتیاران بەرزببێتەوە و بگاتە ٤٥ بۆ ٥٠ هەزار گەشتیار و هەموو ئامادەکارییەکیشیان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران كردووە.
ئەمڕۆش تۆڕی میدیایی بینەر لە چەند هەواڵێکدا ئامادەکاریی لایەنە ئەمنییەکانی بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ خستەڕوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP